English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی باڵای کاروباری بەرگری ئەمەریکا لە عێراق دەکات
2020-06-23 [11:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی ئێرنست تایکرت بەرپرسی باڵای  کاروباری بەرگری ئەمەریکا  لە عێراق .

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و گرنگی هەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا.

بەرپرسی باڵای کاروباری بەرگری ئەمەریکا لە عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە کە رۆڵێکی کاریگەریی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا هەبووە لە ناوچەکەدا. ستایشی هەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا. گوتیشی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگ و ستراتیجی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە دۆخی ناسەقامگیریی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەربڕی و جەختی لە کاراکردنەوەی میکانیزمی هاوبەشی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا کردەوە کە زەمینە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە .





ئەم هەواڵە 1219جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad