English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌رجی ئه‌مساڵی سعوودییە بۆ حه‌ج كردن
2020-06-23 [12:02 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سعودییە رێگا بە هەزار کەس دەدات فەریزەی حەج جێبەجێ بەکەن و دەبێت هەموویان دانیشتووی سعوودییە بن و رێگه‌ به‌ حاجیانی ده‌ره‌وه‌ نادات.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا وەزیری حەج وعه‌مره‌ی سعوودییە، محەمەد ساڵح بێنتین رایگەیاند، بۆ رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمارەی حه‌جكارانی ئه‌مساڵ لە دەوری هەزار کەس دەبێت.

بێنتین وتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ی رێگه‌یان پێده‌درێت ته‌نها هاوڵاتیانی ناخۆ و نیشته‌جێی وڵاتن، دەبێت کەسەکان تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاتر بێت و نەخۆشی درێژخایەنیان نەبێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، حه‌جی ئه‌مساڵ بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ دێن، نابێت، وه‌زاره‌تیش پێوه‌ری ته‌ندروستی توند بۆ ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن ده‌گرێته‌ به‌ر.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسییەکانی، سعوودییە ئەو بڕیارەی دەرکردووە چونکە لە ئێستادا جیهان لە دۆخێکی مەترسیدار دایە بەهۆی ڤایرۆسەکە.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5155جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad