English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماكرۆن: توركیا یارییه‌كی مه‌ترسیدار ده‌كات
2020-06-23 [12:29 PM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوئێل ماكرۆن هێرشێكی توندی كرده‌ سه‌ر توركیا له‌به‌ر ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی له‌ لیبیا ده‌یكات، تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی یارییه‌كی مه‌ترسیدار ئه‌نجام ده‌دات و ناكرێت رێگه‌ی پێبدرێت.

له‌ لێدوانێكدا ماكرۆن ره‌فتاره‌كانی توركیای له‌ لیبیا وه‌كو ئه‌و نمونه‌یه‌ی پێشتر له‌باره‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌ری بڕیبوو كه‌ گوتبووی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ "به‌مێشك مردووه‌"، ره‌نگه‌ ئه‌م لێدوانه‌ش سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان توڕه‌ بكات.

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وتی، پێموایه‌ ئه‌مڕۆ توركیا یارییه‌كی ترسناك له‌ لیبیا ده‌كات، سه‌رپێچی هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات كه‌ له‌ كۆنگره‌ی به‌رلین له‌ ئه‌ستۆی خۆی گرت كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردووی ئه‌مساڵ به‌سترا.

ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، رۆڵی توركیا له‌ لیبیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ و وڵاتانی دراوسێی و ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ته‌واوی و هه‌تا ئه‌وروپاش ده‌كات.

رایگه‌یاند، ئێمه‌ چاوپۆشی له‌و رۆڵه‌ی توركیا له‌ لیبیا ناكه‌ین.

باسی له‌وه‌ كرد، نامه‌وێ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه‌ یان ساڵێك و یان دووساڵی دیكه‌ چاوه‌ڕێ بكه‌م تاكو لیبیا له‌ هه‌مان دۆخی سوریای ئێستا ببینم.

ماكرۆن وتی، ئه‌وه‌ی رووده‌دات به‌ڵگه‌یه‌كی روونه‌ بۆ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ناتۆ هه‌یه‌تی، وتیشی، ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌م، له‌ كۆتایی ساڵی رابردوو وتم هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" به‌ مێشك مردووه‌، له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ی رووده‌دات روونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ قسه‌كانی من، سه‌یركه‌ن ئێمه‌ دوو ئه‌ندامی ناتۆین رووبه‌رووی یه‌كتر وه‌ستاوینه‌ته‌وه‌.

 

bbc





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad