English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنا لە ئێران، هێشتا به‌ هه‌زاران تووش ده‌بن
2020-06-23 [02:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گویره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2445 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری 24کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ  COVID19بڵاو کردەوە بەو پێیەش له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2445 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و کۆ گشتیی تووشبووان گەیشتە  209 هەزار و 970 کەس.

هەروەها وتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 121 كه‌سی تووشبووش بە پەتاكە گیانیان لەدەست داوە و  ئاماری گیان لەدەست دان گەیشتە 9 هەزار و 863 کەس.

هەروەها تا ئێستا 169 هەزار و 160 تووشبووی كۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 7153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad