English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی سۆران: لە ئەنجامی شەری دوو بنەمالە پێنچ کەس بوونە قوربانی
2020-06-23 [02:39 AM]

ZNA-ھەولێر



بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، لەئەنجامی شەڕی دوو بنەماڵە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوانیان لەسەر زەوی و زار، ئەمڕۆ سێ کەس لە گوندی کەژەک کوژران و پێنج تەقەکەریش دەستگیرکران.


شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ بەیانی ٢٣ی٦ی٢٠٢٠ کاژمێر ١٠:٠٠  لە بوونی شەڕێک لە گوندی کەژەک ئاگادارکراینەوە، ھەر چەندە ئاسایش و پۆلیسی ناحیەی سیدەکان لە شوێنی رووداوەکەبوون، بەلام دەستبەجێ پۆلیس و ئاسایش، ھەروەھا لەسەر فەرمانی قایمقامی سۆران هێزی سەربازیش ناردرا بۆ شوێنی رووداوەکە، تاوەکو بەزووترین کات کۆنترۆڵ بکرێت.


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران گووتی: بەداخەوە لە ئەنجامی ئەو شەڕە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون، یەکێک لەو بریندارانە بە سەختی بریندارببو و تەندروستی جێگیر نەبووە رەوانەی ھەولێر کرا، وا بلاو کراوەتەوە کە ئەویش گیانی لە دەست داوە بەلام دوورە لە راستی تا ئێستا لە ژێر چاودێری چری پزیشکیدایە.


ھەروەھا شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھۆکاری شەرەکە ھەبوونی کێشەی کۆن بوو لە نێوانیان لە سەر زەوی و زار بوو، ئێستا دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە و پێنج تۆمەتباری سەرەکی کە تەقەیان کردووە، دەستگیرکراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1585جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad