English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاراس حەسۆ میرخان : ھەندێ حزب لە ناو کۆبوونەوەکان قسەێک دەکەن لە دەرەوە قسەێکی تر
2020-06-23 [05:31 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەلێت چەند حزبێک لە ناو کۆبوونەوەکان قسەێک دەکەن لە دەرەوەی کۆبوونەوەکان قسەێکی تر ئەمەش بۆتە کێشە بۆ ئەزموونی سیاسی و حکومڕانی ئەم ولاتە .


ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە لاپەرەی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبوک دەنووسێ چەند سالێکە کۆمەلێک حزبی سیاسی و کەسایەتی سیاسی ناو ئەو حزبانە خەریکی کلتورێکی چەواشەکردن و درۆکردنن بۆ مانەوەی خۆیان ئەوانە قسەو کردارەکانیان زۆر لەیەکتر جیاییە لە کۆبوونەوەکان قسەێک دەکەن لە دەرەوە قسەێکی تر .


ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ئەوەش دەخاتە روو كۆمه‌ڵێك حزبی سیاسی كه‌ له‌ ناو حزبه‌كانییان هیچ ئیلتزامێك نه‌ماوه‌، له‌ لایه‌ك وه‌ك تیمی حكومه‌ت كارده‌كه‌ن و له‌ لایه‌كی تر كۆمه‌ڵێك كه‌وادرییان راسپاردووه‌ تا به‌ چه‌واشه‌كاری و درۆكردن به‌رده‌وام كێشه‌ بۆ ئه‌م حكومه‌ته‌ بنێنه‌وه‌، به‌ڵام پارتی وه‌ك پارێزەری پرینسیپی راستگۆیی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر رێگه‌ نادات بەم درۆیانه‌ خه‌ڵك چه‌واشه‌ بكه‌ن .


ئاراس حەسۆ میرخان لە بەشێکی تری نوسینەکەدا دەلێت ئه‌وانه‌ی دۆڕاون ده‌یانه‌وێت هه‌موو كوردستان و ئه‌زمونه‌كه‌ی بدۆرێت، به‌ڵام به‌ دڵنییاییه‌وه‌ ئه‌م قه‌یرانی تێ ده‌په‌رێت و هیچ گوشار و چه‌واشه‌كاریه‌ك كار له‌ داهاتووی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان و بڕوای خه‌ڵك به‌ نیشتمانەكه‌یان ناكات. كوردستان سه‌ربه‌رز ده‌مێنێ و درۆزن و چه‌واشه‌كارانیش شه‌رمه‌زار ده‌بن.





ئەم هەواڵە 1711جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad