English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەرمیان قەدەغەی ھاتووچۆی راگەیاند 
2020-06-23 [07:37 AM]

ZNA- ھەولێر



لە راگەیەندراوێکدا ژووری ئۆپەراسیۆنی گەرمیان رایگەیاند، بەھۆی تەشەنەکردنێکی مەترسیداری پەتای کۆرۆنا لە دەڤەرەکە، قەدەغەی ھاتووچۆکردنی نێوان شارەکان و لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەشیان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر راگەیاند.

دەقی راگەیەندراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان:
لەبەرئەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیستادا گەشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و لەسەر پێشنیاری بەڕیوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی گەرمیان بەنووسراویان ژمارە (١٣٨) لە ٢٣ی ٦ی٢٠٢٠ کە تیایدا داوایانکردووە، قەدەغەی ھاتووچۆی گشتی بۆماوەی ٧٢ کاتژمێر رابگەیەنرێت، لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەکە لە ھەموو شوێنێکی گەرمیاندا بڵاوبووەتەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەکەمان خۆی بەرامبەر ژیان و سەلامەتی ھاووڵاتیان بە ‌بەپرسیاردەزانێت، بۆیە داوا لەخەڵکی خۆمان دەکەین ھاوکارمان بن و بۆکاری زۆر پیویست نەبیت لە ‌ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، چونکە ڤایرۆسەکە لەھەموو شوێنێکی گەرمیاندا بڵاوبووەتەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان دوای کۆبوونەوە ‌و گفتوگۆی تێروتەسەل گەیشتە ئەم بڕیارانەی خوارەوە:
یەکەم: داخستنی تەواوەتی ھەموو زاڵگەکانی سنووری دەرەوەی  ئیدارەی گەرمیان (ئیدارەی گەرمیان ـ سلێمانی ـ خانەقین ـ جەلەولاـ سەنگاو) بۆماوەی ٧٢ کاتژمێر. لەکاتژمێر ١٢ی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە کە دەکاتە ٢٤/٢٥ ی ٦ی ٢٠٢٠ بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ھاوکات راگرتنی ھەموو ھاتووچۆیەک لەنێوان ھەموو نشینگەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیاندا.
دووەم: ھەر ئەمشەو ٢٣/٢٤ی ٦ی ٢٠٢٠ ھەموو ئەو نەخۆشانەی نیشانەیان نیە لەنەخۆشخانەی قەڵاوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی کەلاری تایبەت بە کۆرۆنا، تەنھا ئەو حاڵەتانە لە نەخۆشخانەی قەڵا دەبن، کە پیویستیان بە چاودێری ووردی پزیشکی یە، لەماوەی ٧٢ کاتژمێری داھاتووشدا بەشە ناوخۆی زانکۆی گەرمیان ئامادە دەکرێت بە ‌تەواوی پیداویستییەکانیەوە بۆ لەخۆگرتنی ئەو تووشبووانەی نیشانەیان نیە.
سێیەم: لە ‌ئەمشەوەوە ئامێرەکانی ھەناسەدانی دەستکرد لەنەخۆشخانەی قەڵا دەخرێنە خزمەت ئەو تووشبووانەی کە پێویستیان بەو ئامێرانەیە.
چوارەم: سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە رێگەی داواکاری گشتییەوە داوای جوڵاندووە، ‌ھەرکەس و لایەک ‌کەمتەرخەمی بەرامبەر ژیان و سەڵامەتی خەڵک کردبێت، بەتوندرترین شێوە سزای یاسایی و ئیداری دەدریت.
پێنجەم: لەماوەی ٧٢ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆی دەرەوەی شارەکاندا کارئاسانی بۆ جووتیاران دەکریت بۆ ھەموو کاروبارێکی کشتوکاڵی و کێڵکە کانیان.
بە پشتیوانی خودا و ھاوکاری خەڵکی دڵسۆزی گەرمیان و سەرجەم دامودەزگاکانی سنووری ئیدارەکەمان، ئەم قۆناغەش تێدەپەڕینین و لەمە زیاتر شاھیدی تووشبوون و مەرگی ئازیزانمان نابین.

ی.ا





ئەم هەواڵە 1747جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad