English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بازرگانی‌‌کردن لە جیهان32 لەسەد دادەبەزێت
2020-06-23 [09:13 AM]

​ZNA - هەولێر


رێکخراوی جیهانیی تەندروستی رایگەیاندووە رەنگە بازرگانی‌کردن لە جیهان به هۆی کۆرۆناوە بە رێژەی 32 لەسەد داببەزێت.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە بازرگانیی جیهانی لەم سێ مانگەی رابردوو دا سێ لە سەد و لە سێمانگەی دووم دا کە نزیکەی نیوەی دانیشتووانی جیهان لە کەرنتینه‌دابوون، نزیکە 18.5 لەسەد دابەزی.

ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە هەروەها دەڵێت: لە خۆشبینانەترین دۆخدا تیجارەتی جیهان لەم سالدا 13 لەسەد و لە سیناریۆیەکی تاریک‌تریشدا لەچاو ساڵی رابردوو 31 لەسەد دادەبەزێت.

بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بووتە هۆی کەرەنتینەکرانی بەشی زۆری دانیشتووانی جیهان، داخرانی سنوورەکان و دابەزینی بەرچاوی گەشتە ئاسمانیەکان، گواستنەوە و وێڕا ئەمانە داخواز بۆ وزە و هەروها دابەزینی بەشی خزمەتگوزارییەکان بە تایبەت خزمەتگوزاریی گەشتیاری.

هەتا ئێستا زیاتر لە 9 ملیۆن کەس لە جیهان تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 475 هەزار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.





ئەم هەواڵە 7966جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad