English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆنسێرتێکی گەورە بۆ رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا سازدەکرێت
2020-06-23 [09:35 AM]

هەولێر – ZNA


بە بەشداری ژمارەیەک لە هونەرمەندانی جیهان، کۆنسێرتێکی گۆرانی سازدەکرێت و داهاتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخاندەکرێت.

 

کۆنسێرتەکە لە 27 ئەم مانگە سازدەکرێت و لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەشێوەی راستەوخۆ پەخشدەکرێت.

 

داهاتی کۆنسێرتەکە بۆ روبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆرۆنا و لەلایەن رێکخراوی گلۆبال ستیزن و کۆمسیۆنی ئەوروپاوە سازدەکرێت.

 

لە کۆنسێرتەکەدا شاکیرا، مایلی سایرس، جاستین بیبەر و گرووپی گۆلد پلەی و ژمارەیەک ئەستێرەی دیکەی جیهان تێیدا بەشدار دەبن و بەشێکیشیان پاڵپشتی دکەن.

 

کۆنسێرتەکە یەکێک لە هەوڵەکانی دەستپێشخەری“Global Goal: Unite for Our Future” یە کا ئامانجی کۆکردنەوەی چەندین ملیار دۆلاری ئەمریکییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان پارەیان لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخشی.

 

بڵابوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بووە هۆکاری هەڵوەشاندنەوە و دواخستنی زۆری چالاکییە هونەرییەکان و زیانێکی زۆری بەر کەرتی پیشەسازی سینەمایی و هونەری گەیاندووە.

 

بەشێک لە هونەرمەندان پەنایان بردووەتە بەر چالاکی بەشێوەی ئۆنلاین کە زۆربەیان بە خۆڕایی بوونە.

 





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad