English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كار لەسەر وەرگرتنەوەی متمانە لەوەزیری تەندروستی عێراق دەكرێت
2020-06-24 [07:45 AM]

ZNA – هەولێر


پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، بە نیازن متمانە لە حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق وەربگرنەوە.

کەریم علێوی، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی فەتح باس لەوە دەکات، حەسەن تەمیمی نەیتوانیوە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرکەوتووبێت، داواشی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد ناوی جه‌عفه‌ر سادق عه‌لاوی، وەزیری پێشووی تەندروستی پێشکەش بکات بۆ ئەوەی متمانەی پێبدرێت.

علێوی گوتیشی:بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخی تەندروستی لەكۆنتڕۆڵ دەرچووە، بەتایبەت لە پارێزگاکانی: میسان، زیقار، نەجەف و واست.

ئەو داواکارییە لەکاتێکدایە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق ئەوەندە خێرا بووە، کە وڵاتەکەی کردووە بە چوارەم  ووڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەڕووی زۆریی ژمارەی تووشبووان بەو پەتایە.

داتاکان نیشانی دەدەن، لە 12ـی مانگی ئایارەوە تووشبوون بە کۆرۆنا زۆر بڵاوبووەتەوە و تاوەكو ئێستا لە عێراق 34 هەزار و 502 کەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەزار و 151 کەسی دیکەش ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

 





ئەم هەواڵە 5263جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad