English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی عێراق بۆ وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی كۆدەبێتەوە
2020-06-24 [09:22 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 24-6-2020) بەشداربن، کە تایبەتکراوە، بە ده‌نگدان به‌ پرۆژه‌ یاسای وه‌رگرتنی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی، بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.

بڕیارە کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر" 1:00 "ی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی گەورەی پەرلەمان بە رەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی بەڕێوەبچێت، رێگەش بە میدیاکاران نادرێت، رووماڵی کۆبوونەوەکە بکەن.

کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە، تائێستا ژماره‌یه‌ك پەرلەمانتار و زیاتر لە ٥٠ فەرمانبەر و پاسه‌وانی ئەنجوومەنی نوێنەران تووشی کۆرۆنا بوون.

داواکردنی قەرزی ناوخۆی و دەرەکی، ئەگەر دەنگی لەسەر بدرێت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەگەرچی بەغدا تائێستا مووچەی فەرمانبەرانی بەتەواوی داوە، بەڵام ماوەیەکە بەرپرسانی دارایی عێراق دەڵێن وڵات توانای دابینکردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی نەماوە.

لەگەڵ جێبەجێکردنی بریاری وڵاتانی ئۆپێک بۆ خستنەبازاڕی بڕێکی کەمتری نەوت تاوەکو نرخی نەوت بەرز ببێتەوە، عێراق پابەندکرا بە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر داهاتی هەبووە.

 





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad