English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک: سبەی متمانە بە پارێزگاری نوێی دهۆک دەدرێت
2020-06-24 [11:01 AM]

ZNA- هەولێر


 

سبەی پێنج شەمە ۲٥ـی ٦ـی ۲۰۲۰ ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك کۆدەبێتەوە بۆ متمانە دان بە پارێزگاری نوێی دهۆک کە ناوی کاندیدێک پێشکەشی ئەنجومەن کراوە، رێكارە یاسایایەکان  كە پێۆیستن تەواو كران، متمانەی پێ دەدرێت. 


ئیدریس هەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سبەی پێنج شەمە ۲٥ـی ٦ـی ۲۰۲۰ ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک بەمەبەستی متمانەدان بە پاێزگاری نوێی دهۆک کۆدەبێتەوە دەنگ لەسەر تاکە کاندیدی پارێزگار دەدرێت ئەویش کاندیدی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆئەو پۆستە، چاوەرێی دەکرێت گشت ئەندامانی ئەنجومەن سەرجەم فراکسیۆنەکان ئامادەبنبن لەوانشە دەنگ بە کاندیدەکەمانیش بدەن.

ئیدریس هەرکی گووتی: هیچ کەسی تر کاندید نەکراوە واتە تەنیا یەک کاندید هەیە ئەویش بەرێز عەلی تەتەر کە کاندیدی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک، بێ دوودلی نیسابی یاسای تەواو دەبێت و دەنگی پێویست بەدەست دێنێت دەبێت بە پارێزگار.


هەروەها ئەو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی:  د. عەلی تەتەر، لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بۆ پۆستی پارێزگاری نوێی دھۆك كاندید كراوە و لە شوێنی فەرھاد ئەتروشی پارێزگاری ئێستای دھۆك، دەستبەكار دەبێت.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1621جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad