English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆریای کردەوەی سەربازی دژی کۆریای باشوور رادەگرێت
2020-06-24 [12:10 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەزگای هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور ئاشكرای كرد، وڵاتەکە بڕیاریداوە پلانەکانی بۆ ئەنجامدانی کردەوەی سەربازی دژی کۆریای باشوور ڕابگرێت، ئاماژە بەوە دەدات هێزەکانی کۆریای باکوور بڵندگۆکانی سەر سنوور دادەگرن کە لەمدواییانەدا جێگیریان کردوون.

لە هەواڵەکەی دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکووردا هاتووە دەڵێت ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لەڕێی ڤیدیۆوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی سەربازیی ناوەند دەکات و لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی " پێشهاتەکانی دۆخی ئێستای ناوچەکە " دەکرێت، پێش ئەوەی بڕیاری ڕاگرتنی جوڵەی سەربازی دژی کۆریای باشوور بدەن.

دەزگای هەواڵی یۆنهابی کۆریای باشوور لە زاری سەرچاوە سەربازییەکانەوە بڵاویکردەوە سەربازانی کۆریای باکوور بیندراون بڵندگۆکانیان داگرتووە لەنزیک ناوچەیەکی کێشە لەسەر، ئەمەش چەند ڕۆژێکی کەم دوای جێگیرکردنی نزیکەی 20 بڵندگۆ لەو ناوچەیەدا.

گرژییەکانی نێوان کۆریای باشوور و کۆریای باکوور دووبارە زیادبوونەوە دوای ئەوەی چالاکەوانان و ئەوانەی کە لە کۆریای باکوور هەڵهاتوون لەسەر سنوور لەڕێی هەڵدانی باڵۆنەوە نامیلکەیان دەنارد بۆ ئەودویوی سنوورەکە و تیایدا ڕەخنەی توندیان لە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون دەگرت.

 





ئەم هەواڵە 1675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad