English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە یەك چاكسازیدا بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر زیاتر لە 100 ملیۆن دیناری گەڕاندەوە
2020-06-24 [12:21 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ پۆلیسی هه‌ولێر بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی ناردوه‌، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لە یەك چاكسازیدا لە بەڕێوەبەرایەتییەكەی، زیاتر لە 100 ملیۆن دیناری بۆ خەزێنەی هەولێر گەڕاندەوە، سەرباری ئەوەی چەندان پێویستیی تری بەڕێوەبەرایەتییەكە دابین دەكات.

راگه‌یه‌نراوه‌كه ده‌ڵێت، سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو، بە میدیاكانی ڕاگەیاند، عەمید دلێر نەجاڕ بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، دەستی بە چاكسازی لەناو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كردووە، لە یەك چاكسازی لە بەڕێوەبەرایەتییەكەدا 100 ملیۆن دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی هەولێر.

سەرچاوەكە باسی لەوە كردووە كە عەمید دلێر نەجاڕ لە ماوەی سێ‌ مانگی دەستبەكاربوونی، چەندان چاكسازیی تری لەناو بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كردووە.

پاش بەدواداچوونی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە، خەتاب سابیر بەڕێوەبەری گەنجینەی هەولێر دووپاتی كردەوە، عەمید دلێر نەجاڕ بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لە ماوەی دەستبەكاربوونی كە سێ‌ مانگ دەبێت، ئەو بڕە پارەیەی گەڕاندووەتەوە كە 100 ملیۆن دینار زیاترە.

دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی لە كوردستان بووە بە هەنگاوێكی ڕژد و جیدی، بەڵام یەكەمجارە كە بەڕێوەبەرێكی پولیس لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا چاكسازی بكات و ئەو بڕە پارەیە بۆ حكوومەت بگەڕێنێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 1849جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad