English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق: بەردەوام  پابەندی ڕێنماییەکان بن ، خۆپاراستن باشترین ڕێگایە
2020-06-24 [03:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی یۆنامی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ جینین هینێس – پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و دکتۆر ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەردانی وەزارەتی تەندروستییان کرد و لەگەڵ دکتۆر حوسێن تەمیمی ، وەزیری تەندروستی کۆبوونەوە و بەدواداچوونیان بۆ هەوڵە هەنووکەییە بەردەوامەکانی عێراق کرد لە بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆڤید-١٩ دوای ئەو هەڵکشانەی ئەم دواییەی ژمارەی تووشبووان.

نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریی بەردەوامی خۆی بۆ دەزگا تەندروستییەکانی عێراق دووپات کردەوە . لە  کۆتایی سەردانەکاشدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەسترا و خاتوو هێنیس-پلاسخارت وتەیەکی پێشکەش کرد.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌ییه‌كه‌دا پلاسخارت وتی،" ئێمە ئەمڕۆ لە ساتە وەختێکی دژواردا پەیامێکی ساکارمان هەیە بۆتان بەڵام خێرا و بە پەلەشە: پێویستە بەردەوام بین لە بەرەنگاربوونەوەی تەشەنەکردنی کۆڤید-١٩ لە گشت ئاستەکاندا ، بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی لەڕێگای کردە تاکەکەسییەکان ، هەر یەک لە ئێمە و هەمووشمان.

وتیشی، دەستخۆشی لە کارە سەختەکان و ئازایەتی و قوربانیدانی کارمەندانی بواری چاودێری تەندروستی دەکەین ، ئەوانەی هەموو هەوڵەکانی خۆیان و ژیانی خۆشیان پێشکەش کردووە لە پێناو یارمەتیدان بۆ پاراستنمان لەم پەتایە. پرسە و سەرەخۆشیش لەوانە دەکەین کە خۆشەویستان و ئازیزانیان بە هۆی ئەم پەتایە لەدەستداوە.

روونی كرده‌وه‌، دەسەڵاتە تەندروستییە خۆجێی و هەرێمی و نیشتمانییەکان و هەرەها دۆستانی عێراق و هاوبەشانی بە بەردەوامی هۆشداری ئەوەیان دەدا کە ساردبووەنەوەو گوێپێنەدان باجی قورسی بەدواوەیە. ناتوانین زیادە ڕۆیی لە مەترسی دۆخەکە بکەین بەڵام ترس و زانیاری چەواشەکاریش هەمان ڕادەی مەترسییان هەیە. بۆیە پێویستە بە ئازایی و زانیاری دروست و ئامۆژگاریی کردەیی و دیسپلینی بە کۆمەڵ بەرەنگاری ببینەوە.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسی له‌وه‌ كرد، سەرەرای سنوورداریی ئێجگاری تواناکانی چاودێری تەندروستی لە عێراق ، بەڵام عێراق توانی لە مانگە بەراییەکانی بڵاوبوونەوەی پەتاکە خۆڕاگر بێت لە کاتێکدا چەندین وڵات لەسەرتاسەری جیهاندا شڵەژا بوون . ئێستاش لە دەرەنجامی زیادبوونی پشکنینەکان و چاودێریکردن و هەروەها بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانەوە ، عێراق خۆی لە جەرگەی قەیرانێکی تەندروستی دەبینێتەوە

 

 هەرچەندە تا ئێستا هیچ پێکوتەیەک لە ئارادا نیە ، بەڵام ڕێوشوێنەکانی خۆپاریزی باشترین ڕیگان : خۆبەدوور گرتنی جەستەیی و پەیڕەوکردنی پاک و خاوێنی دروست و وەرگرتنی چارەسەری بە بێ ترس و شەرم .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، ئەزموونی وڵاتانی تر ئەوەی دەرخستووە کە دەکرێت کۆڤید-١٩ سنووردار بکرێت و هەنگاو بە هەنگاوێش ئابووری واڵا بکرێتەوە ، هەروەها ئەوەشمان بینی کە لەدەستدانی گیانیی مەزن و لەدەستدانی هۆکارەکانی ژیان لەوانەیە بە هۆی گوێپێنەدانە ڕێنماییەکانی دەسەڵات ڕوو بدەن. حکومەتەکان ناتوانن لە نێوان شەو و ڕۆژێکدا موعجیزە وەدی بهێنن ، بەڵام هەموومان دەتوانین بە بەیەکەوە کار کردن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ، بەسەر ئەو پەتایە زاڵ بین ، بەسەریشی زاڵ دەبین.

له‌ كۆتاییدا وتی، عێراق ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنی ئەویش بە پابەندبوونی تاکەکانی و  دیتنی زانیاریەکان لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان و  هەوڵە نەپچڕاوەکانی هەمووان. هەروەکو لە پێشتردا وتوومە ، ئێمە لەم پرسەدا بەیەکەوەین ، گشت وڵاتان و گەلان و هەموو تاکێک. هەریەک لە ئێمە ڕۆڵی خۆی هەیە، عێراقییەکان دەتوانن پشت بە پشتگیرییە بەردەوامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ببەستن ،  کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێبەرایەتی دەکات.  

 





ئەم هەواڵە 6670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad