English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەرشەد حوسین لۆلانی : لە مانگی تەموزی داھاتوو دەست بە جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی دەکرێ
2020-06-24 [05:21 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات لە مانگی تەمووزی داھاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی دەکرێت کە لەو رێگەیەوە داھاتێکی زۆر بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەرێتەوە تارێژەێکی زۆر کۆتایی بە گەندەلی دەھێنرێت .


ئەرشەد حوسێن لۆلانێ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند بە داخەوە ھەندی لایەن بە ھۆی بەرژەوەندی خۆیان دەیانەوێت چاکسازی بەلارێدا ببەن ئەمە لە کاتێکدایە چاکسازی بۆ رێخستنەوەی دەرمالەی فەرمانبەران و بڕینی مووچەی ھەموو ئەو کەسانەی کە بەنایاسایی خانەنیش بوون .


لۆلانی گوتیشی ھەندی کەس و لایەن دیانەوی چاکسازی و برینی بەشێک لە مووچەی ھاولاتیان بەیەکەوە ببەستنەوە تاوەکوو لەو رێگەیەوە خۆیان لە چاکسازی بدزنەوە ئەم بڕیارەی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی مووچە تەنھا بۆ رزگارکردنی حکومەتە لەو قەیرانە داراییە ئەمە شتێکی کاتییە ھیچ پەیوەندی بە یاسایی چاکسازییەوە نیە .


ئەرشەد لۆلانی گوتیشی بەپێی یاسای چاکسازی مووچەی ھەموو ئەو کەسانە دەبڕدرێت کە بە نایاسایی خانەنیش کراون لە بەشێکی تری چاکسازیدا بەدوا داچوون بۆ پاسەوانەکانی بەرپرسەکان دەکرێت ھەموو ئەو کەسانەی بندیوار و دوو مووچە لادەبرێن کە خۆی لە کۆمەلێک خالی تردا دەبینێتەوە کە دەتوانرێ داھاتێکی زۆر بۆ خەزێنەی گشتی بگەرێنرێتەوە .


لە بەشێکی تری قسەکانی دا ئەرشەد حوسێن لۆلانی گوتی ھەندێ لە لایەنەکان سەرەتا باسی چاکسازیان دەکرد ئێستا کە بۆتە ئەمری واقع دژی دەوەستنەوە دەزانن چاکسازی دەبێتە ھۆی ئەوەی وەکوو پێشتر نەتوانن درێژە بە گەندەلی و کارە نایاساییەکانیان بدەن .

 

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 2185جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad