English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حزبی دەعەوەی عێراق تووشی پەرژیی و بڵاوی هاتووە
2020-06-24 [05:46 AM]

​ZNA- هەولێر


عەلی‌عەلاق، یەکێک لە سەرکردەکانی حزبی دەعوەی عێراق دەڵێت، پەرژیی و بڵاوی نێو حزبی دەعوە نەیهێشت پۆستی سەرۆک وەزیران بەدەست بهێنێت.

ئەم سەرکردەیەی حزبی دەعوە بە کەناڵی " ئەلفوڕات"ی گوتووە، حزبی دەعوە بە هۆی پەرژیی و بڵاویی نێوخۆیی، پۆستی سەرۆک‌وەزیرانی لەدەست دا و کێشەیەکی ئاشکرا لە نێو ئەم حزبە کە لەساڵی ٢٠١٤ رووی داوە و پێویستە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و حزبەکە شێوازێکی نوێ بگرێتە بەر.

عەلاق گوتی: نێوان گرژییەکانی ئێستا کاردانەوەی نەرێنیی لەسەر حزبەکەدا هەبووە بووتە هۆی ئەوەی بە دوو فراکسیۆنی جیاواز چووەتە نێو هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن.

عەلاق ئاشکرای کردووە، ئەم حزبه ئێستا زۆر بێ‌هێزە و پێویستیی بە پێداچوونەوە بە پرۆژە و نووسینگە و سەرکردەکان و پێوندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەدا هەیە.





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad