English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاردرا سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ به‌رده‌وام بێت
2020-06-24 [05:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

كۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی، ئێوارەی ئەمڕۆ كۆتایی هات و بڕیارە سبەی فراوانتر بكرێت و درێژەیان پێ بدرێت.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا كە لە میوانخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، تایبەت بەپرسەكانی نەوت و وزە، خەرجی و داهاتەكان، شایستە داراییەكانی حكومەتی هەرێم و دەروازە سنورییەكان كرا.

هه‌روه‌ها بڕیار درا، سبەی كۆبوونەوەكان بەردەوام بن، بەئامانجی گەیشتن بە لێكگەیشتنی گشتگیر بۆ كێشەكان و بڕیارە لەرووی هونەرییەوە فراوانتر و چڕتر بكرێنەوە.





ئەم هەواڵە 1648جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad