English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئوردن و عێراق لە بواری نەوت و کارەبا هاوکاریی یەکتر دەکەن
2020-06-24 [06:31 AM]

ZNA- هەولێر


"ئەیمەن ئەلسەفدی" وەزیری دەرەوەی ئوردن، رۆژی چوارشەممە ٢٤ی حوزێرانی ٢٠٢٠ دوای کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی، باسی لە بەهێزکردنی پێوەندییەکانی دوو وڵات لە بوارەکانی نەوت و کارەبا کرد.

سەفدی لە پرێس‌کۆنفرانێکدا لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەروەی عێراق کە لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە ئەنجامیان دا، گوتی: "ئێمە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی کۆرۆنا و نۆژەن‌کردنەوەی ناوچە زیان‌پێگەیشتووەکان و خەبات دژی تیرۆریزیم، یارمەتیی عێراق دەدەین."

وەزیری دەرەوەی ئوردن هەروەها گوتی، "ئێمە لەگەڵ عێراق لە بەندەرەکانی "بەسرە" و "عەقەبە" هەرەوەها لە بواری وزە و کارەباش هاوکاریی یەکتری دەکەین.

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەم پرێس‌کۆنفرانسەدا بە پەیامنێرانی گوت: یادداشت و لێکتێگەیشتنمان لە بوارەکانی هاوکاری لە بەشەکانی هەواڵگری، بەرەوڕووبوونەوەی ترۆریزم، بازرگانی و  وزە بەتایبەت لە دوو بەشی کارەبا  و نەوت واژوو کردووە.

 





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad