English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید و بەرشەلۆنە چاودێری یاریزانێک دەکەن 
2020-06-24 [07:41 AM]

ZNA- ھەولێر


ھەردوو یانە گەورەکەی ئیسپانیا بەرشەلۆنە و ریال مەدرید رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانێکی یانەی ئەرسنال . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی ، ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید چاودێری یاریزان ماتیۆ گندوزی دەکەن بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزەکانیان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ئەرسنال ئەگەر گرێبەستێکی باشی پێبگات ئەوا ئامادەیە دەست بەرداری گندوزی ببێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، زێدان دەیەوێت گندوزی بکاتە جێگرەوەی کاسیمیرۆ لە ھێلی ناوەڕاست و یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گندوزی بکاتە جێگرەوەی سێرجیۆ بۆسکێس . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6532جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad