English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی قەزا شەنگال: بەھۆی ھەبوونی چەند ھێزێکی ناشەرعی لە شەنگال ژیانی خەلکیان خستۆتە مەرسیەوە
2020-06-25 [10:19 AM]

ZNA-هەولێر


قایمقامی قەزا شەنگال رایگەیاند، ژمارەیەک ھێزی ناشەرعی لە ناو قەزای شەنگالدا ھەیە، ئەو ھێزانە بوونەتە ئەگەری ئەوەی کە دۆخی شەنگال باش نەبێت، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق دەکەین بێنە سەر خەت بۆ ئەوەی پرسی ھەبوونی ھێزە نا شەرعیەکان یەکلای بکەنەوە.

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزا شەنگال، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ژمارەیەک ھێزی ناشەرعی لە ناو قەزای شەنگالدا ھەیە، ئەو ھێزانە بوونەتە ئەگەری ئەوەی کە دۆخی شەنگال باش نەبێت و خەلک لە گەرانەوە دوو دل بێت و ئەو ھێزانە بۆنەتە ئەگەری تێکچوونی دۆخی شەنگال، ھەبوونی ئەو ھێزانە لە سنووری قەزای شەنگال بۆ ئێمە جێگای نیگەرانیە.


قایمقامی قەزا شەنگال گووتی: ھەبوونی ھێزە ناشەرعیەکان و مانای ھێزە ناشەرعیەکان لە شەنگال بۆتە ئەگەری مال وێرانکردنی خەلکی شەنگال و ئەو ھێزانە بۆنەتە ئەگەری ئەوەی کە شەنگال ببێتە مەیدانی شەر لە نێوان ئەو ھێزەنەو تورکیادا و بەو شێوەیە شەنگال بەرەو باشتر بوون ناچێت، زۆر جار داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی مووسل و بەغدامان کردووە کە ئەم پرسە یەکلای بکەنەوە، بەلام تا ئێستا ھیچ ئەنجامێکمان بەدەست نەھێناوە.

 
ھەروەھا مەحما خەلیل، قایمقامی قەزا شەنگال ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە سنووری قەزای شەنگال ھێزی نا شەرعی ھەیە و پەکەکە دۆخەکەکەی تێکداوە ھەر شوێنێک ماشەرعیەت ھەبێت پێکەوە ژیان دروستنابێت، لە بەر ھەبوونی ئەو ھێزانە خەلک وەک پێویست خەلک سەردانی گوندەکانیان ناکەن ئەمەش جێگای نیگەرانیەکی گەورەیە، بۆیە ئێمە داوا دەکەین کە ئەو ھێزانە خۆیان لە شەنگال بەدوور بگرن و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق دەکەین بێنە سەر خەت و کار لەسەر ئەوە بکەن کە پرسی ھەبوونی ھێزە نا شەرعیەکان یەکلای بکەنەوە، چونکە مافی عێراقە کە ئەم پرسە یەکلای بکاتەوە بۆ ئەوەی کە مەترسی لە سەر ژیانی خەلکی قەزای شەنگال دروست نەبێتن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1021جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad