English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی دھۆک: ئێستا تەنیا بیستوسێ کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون
2020-06-25 [10:27 AM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، لە پارێزگای دھۆک ئێستا تەنیا ٢٣ کەس لە نەخۆشخانەکاندا ماون و چارەسەر وەردەگرن، تا ئێستا  ھیچ نەخۆشێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆک گیانی لەدەست نەداوە.


ھەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە پارێزگای دھۆک لە سەرەتای ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا ١٥٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەوان ١٣٣ کەس چارەسەر کراون و رەوانەی مالەوە کراون، ئێستا تەنیا ٢٣ کەس لە نەخۆشخانەکاندا ماون و چارەسەر وەردەگرن، تا ئێستا  ھیچ نەخۆشێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆک گیانی لەدەست نەداوە.


بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک گووتی: ژمارەی ئەو کەسانەی کە کەرەنتینە دەکرێن لە پارێزگای دھۆک بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، لە پارێزگای دھۆک ئێستا ١١ شوێنی کەرەنتینە ھەیە، تاوەکو ئێستا حەوت ھەزار و ٨٥٣ کەس کەرەنتینە کراون، لەوان حەوت ھەزار و ٤٨٨ کەس لە کەرەنتینە دەرچوون و ٣١١ کەس لە کەرەنتینە ماون.


ھەروەھا ھەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە سەرەتای ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا بیستووشەش ھەزار و ٢٠٢ پشکنین بۆ ھاولاتیان ئەنجام دراون، رۆژانە ئێمە چوارسەد بۆ شەشسەد پشکنین ئەنجام دەدەین، تا ئێستاش ١٥٦ کەس ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە پارێزگای دھۆک و ١٣٣ کەسیش بە تەواوی چاکبوونەوەتەوە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1147جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad