English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: کەسانێک ھەولیاندا بۆ جێبەجێ نەکردنی پرۆژەی چاکسازی بەلام سەرکەوتوو نەبوون
2020-06-25 [10:32 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، یەکێک لە پرۆسە گرنگەکانی خولی نۆیەمی پەرلەمانی کوردستان پرۆژەی چاکسازی بووە، ھەندێ کەس دژایەتی پرۆژەی چاکسازیان کرد بەلام سەرکەوتوونەبوون، بەدلنیایەوە لە سەرەتای مانگی تەمووزی ئەم سال پرۆژەی چاکسازی جێبەجێ دەکرێت.


سەعید مصطفى ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: یەکێک لە پرۆسە گرنگەکانی خولی نۆیەمی پەرلەمانی کوردستان پرۆژەی چاکسازی بووە، ئەو پرۆژەیە لە پەرلەمان چووە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەو پرۆژەیە کۆمەلێک ماددە لە خۆ دەگرێت ھەموو ماددەکانی ناو پرۆژەیە چاکسازی لایەنی ئەرێنی خۆی ھەیە، ھەروەھا کۆمەلێک سێکتەر دیاریکراون کە چاکسازیان تێیدابکرێت وەکو خانەنیشان و شەھیدان و پێشمەرگە و کۆمەلێکی تر لە خۆ دەگرێت، لە ھەموویان گرنگتر رێکخستنەوەی دەرمالەی فەرمانبەرانە، دەستھەلاتمان بە حکومەت داوە کە کۆمەلێک دەرمالە ھەن دەبێت رێکبخرێنەوە نەوەکو بیانبرن.


ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ئەگەر لەو سێکتەرانەی کە دیاریکراون بۆ ئەنجامدانی چاکسازی تیایاندا ئەو بارگرانی و ئەو قەیرانە ئابووریەی کە بەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی گرتووە کەمتر دەبێت و ئەو بارگرانیەی لەسەر نامێنێت، ھەروەھا ئەو فەرمانبەرانیەی کە ئێستا ناتوانن مووچە لە کاتی خۆیان وەربگرن دوای جێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی و رێکخستنەوەی دەرمالەکان و برینی ئەو مووچانەی کە بە نایاسای کەسانێک وەری دەگرن دوای جێبەجێ کردنی حکومەت دەتوانێت مانگانە مووچەی فەرمانبەران دابین بکات ئەو بارگرانیەی ئێستا نامێنێت، لە ھەموو روویێکەوە ئەو پرۆژەیە لە بەرژەوەندی خەلکی ھەرێمی کوردستانە.


سعید ھەرکی گووتیشی: کۆمەلە کەسێک لە چەند لایەنێک دژایەتی پرۆژەیە چاکسازی دەکەن، ئێنە ھەموو کات ئەوەمان گووتوە کە حکومەترانی بەم شێوەیە ناکرێت کە بە رۆژ لەگەل حکومەت بن و بە شەویش لە راگەیاندنەکەن ئۆپۆزسیۆنبن و دژی حکومەتبن، لە سەر پرۆژەی چاکسازی کۆمەلێک موزاھیدا ئەنجامدران لە ھەمان کاتدا ئەو کەسانە دەنگیشیان بە پرۆژەی چاکسازی داوە و بە دەنگی ٨٩ ئەندام پەرلەمان پەسەندکراوە ئەو موزاھیدەی ئەوان دەیکەن بەس بۆ راکێشانی خەلکە، جێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی  لە بەرژەوەندی ئەوان دەدات و لەوانەیەش لە بەرژەوەندی تاکەکەسیش بدات لە ناو یاندا، ئەو دەست رۆیشتووانەی ئەو لایەنانە لەگەل جێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی بەرژەوەندیەکانیان تێکدەچێت، ھەموو ھەولێکیاندا کە پرۆژەی چاکسازی جێبەجێ نەکرێت بەلام سەرکەوتوو نەبوون.


ھەروەھا سەعید مصطفى ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، ئەو کەسانەی کە دژایەتی پرۆژەیە چاکسازی دەکەن زۆر کێشەیان ھێنایە پێش و زۆر ھەولیاندا کە رایبگرن، بە باسکردنی لامەرکەزی و ھەروەھا ھاندانی خەلک بە خۆ نە پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھەولدان بۆ دروست کردنی خۆپیشاندان لە دژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەلام ھەموو ھەولەکانیان شکستیانھێنا و سەرکەوتوونەبوون، لە سەرەتای مانگی تەمووزی ئەم سال پرۆژەی چاکسازی بە دلنیایەوە جێبەجێ دەکرێت، چونکە لە بەرنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە راشکاوەنە لە ھۆلی پەرلەمانی کوردستاندا گووتی کە ھێلە گشتیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چاکسازیە. 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad