English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستیی سلێمانی: دەستکێش و دەمامک ئاسانتر دەستدەکەون لە پلازمای خوێن
2020-06-25 [11:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی هۆشداری، دەداتە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکەی، دەشڵێ ئامارەکانی کۆرۆنا ئاماژەیەکی مەترسیدارمان پێدەڵێن بۆ رۆژانی داهاتوو، وتیشی، با چوونەدەرە و تێکەڵیتان لەگەڵ خەڵکی دیکە بە پێی رێنماییە خۆپارێزییەکان بێت. دەستکێش و دەمامک ئاسانتر دەستدەکەون لە پلازمای خوێن.

لە هۆشدارییەکەیدا عەبدوڵڵا ئەحمەد دەڵێ "رۆژانی داهاتوو ئامارەکانی گیانلەدەستان بە کۆرۆنا بەرزتر دەبنەوە، ئەگەر خۆتان نەپارێزن. لە کاتژمێر 02:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو ئێستا 10 کەس لە سلێمانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانان لەدەستداوە".

جەختیش دەکاتەوە لەوەی "ئەگەر ئاستی جێبەجێکردنی خۆپارێزییەکان بەرزنەکرێنەوە، بەدڵنیایەوە ئامارەکانی گیانلەدەستدان رۆژانە بەرزتر دەبنەوە".

بەگوتەی د. عەبدوڵڵا ئەو 10 کەسەی گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی سلێمانی، سەیدسادق، پێنجوێن، سەنگاو و عەربەتن.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی تکا لە خەڵکی پارێزگای سلێمانی دەکات "با چوونەدەرە و تێکەڵیتان لەگەڵ خەڵکی دیکە بە پێی رێنماییە خۆپارێزییەکان بێت. دەستکێش و دەمامک ئاسانتر دەستدەکەون لە پلازمای خوێن".





ئەم هەواڵە 1486جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad