English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا سزای پێنج ئێرانی‌ ده‌دات سوته‌مه‌نیان بۆ ڤه‌نزوێلا گۆستۆته‌وه‌
2020-06-25 [11:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مایک پەمپێیۆ وتی، ئەمەریکا لە پشتیوانیکردنی ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ بەردەوام دەبێت، وتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كه‌شتییه‌یان كردوه‌ له‌ ئێران نه‌وتی بۆ ڤه‌نزوێلا گۆاستۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا سزایان ده‌دات.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ رایگه‌یاند، بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ بڕیاریداوە سزا بەسەر پێنج ئێرانی بسەپێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سەرپەرشتی ئەو کەشتیانەیان کردووە كه‌ سوتەمەنیان بۆ ڤەنزوێلا گواستۆتەوە.

پەمپێیۆ وتیشی، ئەمەریکا لە پشتیوانیکردنی ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ بەردەوام دەبێت.

واشنتن و زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا دانیانناوە بە ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوای گوایدۆ وەکو سەرۆکی یاسایی وڵاتەکە، ئەمەش لە هەوڵەکانی ئەمەریکادا بۆ لابردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ لەسەر دەسەڵات.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 6157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad