English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا هەڕەشەی سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا دەکات
2020-06-25 [12:41 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ رایگه‌یاند، ئەگەر قەدەغەکردنی چەک لەسەر ئێران درێژنەکرێتەوە " ئەوا تاران لەتوانایدا دەبێت سیستمی چەکی پێشکەوتوو بکڕێت و بازرگانی بە چەکەوە بکات بۆ تیرۆریستان و ڕژێمە چەوسێنەرەوەکان لە سەرتاسەری جیهاندا. ئەمە جێی قبوڵکردن نيیە."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەڕەشەی سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ سەر ئێران، لەکاتێکدا ئەگەر هاتوو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشنیارەکەی ئەمەریکا بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی چەک لەسەر ئێران پەسەند نەکەن، کە لەمانگی 10ی ئەم ساڵدا ماوەکەی بەسەردەچێت.

هەریەک لە نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک و نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کێڵی کرافت پێشنیارێکیان پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە سەبارەت بە درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی چەک لەسەر ئێران، بەڵام هەریەک لە چین و ڕوسیا پێشتر دژایەتی خۆیان بۆ پێشنیارەکە دەربڕیوە و دەتوانن لە ئەنجومەنی ئاسایشدا مافی ڤیتۆ دژی بڕیارەکە بەکاربهێنن.

پەمپێیۆ وتیشی " ئێران سپۆنسەری تیرۆرە و ئەمەریکا دەیەوێت لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشدا کاربکات تاوەکو بڕیارەکە پەسەند بکرێت."

ئەوەشی خستەڕوو " بەڵام لە حاڵەتێکدا ئەگەر پەسەند نەکرێت، ئەوا دەمەوێت بەبیری جیهانی بهێنمەوە کە بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتییەکەی باراک ئۆباما ڕوون و ئاشکرا وتوویانە ئەمەریکا توانایەکی یەکلایەنانەی هەیە بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا."

 

voa





ئەم هەواڵە 1771جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad