English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی مەسیحی: جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی تاکە رێگەیە بۆ چارەسەرکردن کێشەکانی هەرێمی کوردستان
2020-06-25 [12:54 PM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی فراکسیۆنی ئەنجومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، یاسای چاکسازی تاکە رێگەیە بۆ چارەسەرکردن و راگرتنی ئەو نا دادپەروەریە و نا یاسایەی کە پێشتر ھەبووە، ئێمە وەکو پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان پشتگیری تەواو لە یاسای چاکسازی دەکەین و لە پەرلەمانی کوردستانیش دەنگیشمان لە سەر داوە.


کلارا عەودیشو یەعقوب، سەرۆکی فراکسیۆنی ئەنجومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: یاسایی چاکسازی بریاری لە سەر دراوە کە لە مانگی حەوتی ئەم سال جێبەجێ بکرێت، گرنگیەکەی لەوە دایە کە یاسا و دادپەروەری بچەسپێندرێت، لە زۆربەی سێکتەرەکان لە ھەرێمی کوردستان یاسای چاکسازی جێبەجێ دەکرێت، گومانی تێدا نیە کە پێشتر نا دادپەروەری و پەریوەنەکردنی یاسای دروست ببون، یاسای چاکسازی تاکە رێگەیە بۆ چارەسەرکردن و راگرتنی ئەو نا دادپەروەریە و نا یاسایەی کە پێشتر ھەبووە، ئێمە وەکو پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان پشتگیری تەواو لە یاسای چاکسازی دەکەین و لە پەرلەمانی کوردستانیش دەنگیشمان لە سەر داوە بۆ جێبەجێ کردنی، خەلکی ئێمە وەکو پێکھاتەکان زۆر دلخۆشن و پشتگیری تەواو دەکەن لە جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی و چاوەرێ دەکەن کە بە زۆووترین کات یاسای چاکسازی جێبەجێ بکرێت.


سەرۆکی فراکسیۆنی ئەنجومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: یاسای چاکسازی گرنگە بۆ ھەموو خەلکی ھەرێمی کوردستان و بۆ بەرژەوەندی گشتیە، چۆن ئێمە بەرگری لە مافی پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەی ئاواش بەرگری لە یاسای چاکسازی دەکەین بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت، چونکە تاکە رێگەیە بۆ ئەوەی باروودۆخی دارای و ئابووری و بۆ سەروەر بوونی یاسا و چەسپاندنی، کوردستان ھیچ شتێکی لێ کەم نیە و ھەموو خۆشی لایەنەکانی ژیانیانی تێدایە، ئەوەی کە لە ھەرێمی کوردستان کەمە کە ئەو کێشانەی کە لە رابردوو دا ھەبوون ئێمە لە رۆژکاری ئەمرۆدا دەژین پێویستە ئەو کێشانە چارەسەری بکەین و چاکسازی تێیدا ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی خۆشگوزەرانی بگەرێتەوە بۆ خەلکی ھەرێمی کوردستان.


ھەروەھا کلارا عەودیشو یەعقوب، سەرۆکی فراکسیۆنی ئەنجومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھەر کەسێک کە ھەستی نیشتیمانی ھەبێت و بەرژەوەندی گشتی لەلا گرنگ بێت و ھەولبدەن بۆ بەرەوپێش بردنی کوردستان ئەوا نابێت دژی یاسای چاکسازی بێت و ھەر کەسێکیش بەرژەوەندی خۆی لە لا گرنگ بێت ئەوا دژی ئەو یاسایە دەبێت، ئەو کەسانەی کە دژایەتی یاسای چاکسازی دەکەن پێیان دەلێم ئێوە ھەلەن چونکە ئەگەر ئەوان ھاوبەشن لە ھەرێمی کوردستان دا پێویستە لە خۆشی و ناخحشیەکاندا بەشداربن و پشتگیری لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ یاسای چاکسازی، لەوانەیە زۆر کەس لەگەل جێبەجێ یاسای چاکسازی بەرژەوەندیەکانی زیانی پێبکەوێت کە ئەمە چەندین سالە سوودی لێ دەبینن و قازانجیان لێوەرگرتووە، بەو کەس و لایەنانە دەلێم کە دەنگیان لە سەر یاسای چاکسازی داوە و دواتر دژایەتیان کرد ئێوە رێگای راستان ھەلبژارد و لە سەر ئەو رێگایەش بەردەوام بن بۆ بەرەوپێش چوونی ھەرێمی کوردستان. 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1570جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad