English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بورجی ئیڤل بە ڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە
2020-06-25 [05:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بورجی ئیڤل لە پاریس پاش 104 ڕۆژ لە داخستنی، کە درێژخایانترین داخستنی بووە لە مێژوودا، بە ڕووی گەشتیاراندا کرایەوە.

ئەو گەشتیارانەی کە هێواش هێواش دەگەڕێنەوە بۆ پاریس خۆشحاڵ بوون بە کردنەوەی ئەم شوێنە بەناوبانگەی پایتەختی فەرەنسا لە کاتێکدا هێشتا هەندێکی تر لە شوێنە بەناوبانگەکانی ئەوێ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخراون. بڕیارە لە 6 ی مانگی حەوتیش مۆزەکانەی لوڤر بکرێتەوە.

ئەنیلس باویس گەشتیارێکی تەمەن 43 ساڵانی هۆڵەندییە لە دەمی گەشتەکەیدا بۆ بورجی ئایفل بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتدی گوت " بۆ ماوەیەکی زۆر خەڵکی پاریس بەتەنها و بەبێ هیچ گەشتیارێک چێژیان لە شارەکەیان و پارکە جوانەکانیان بینی."

بەڵام ئەو ئەسانسۆرەی کە گەشتیاران دەباتە سەرەوەی ئەو تاوەرە 324 مەتر بەرزە، هێشتا هەر داخراوە بۆیە خەڵکەکە هەتا پێیان بکرێت بە پلیکانەکاندا سەردەکەون. لە سێ هەیوانی تاوەرەکەدا تەنها دووانیان کراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 2341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad