English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرگریی شارستانیی هەولێر: تەرمی ئەو کەسەی کە دوێنی لە زێی گەورەدا خنکابوو دۆزرایەوە
2020-06-25 [05:48 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، گەنجێکی دانیشتووی شاری هەولێر کە بۆ مەلەکردن چووەتە سەر زێی گەورە و بەهۆی شارەزا نەبوونی لە زێیەکەدا خنکا، ھەروەھا چەندین هێمای هۆشداری و ئاگادارکردنەوەیمان لەسەر زێیەکە داناوە، بەڵام هەندێک لە هاونیشتمانیان گوێ بەو هێمایانە نادەن.


رائید سەرکەوت تەحسین، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوێنێ چوارشەممە ٢٤ی٦ی٢٠٢٠ گەنجێکی دانیشتووی شاری هەولێر کە بۆ مەلەکردن چووەتە سەر زێی گەورە و بەهۆی شارەزا نەبوونی لە زێیەکەدا خنکا، تیمه‌كانى غەواسی بەرگریی شارستانی دەستیان بە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی کرد و ئەمرۆ پێنجشەممە تەرمەکەیان دۆزیەوە دۆزییانەوە. 


وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گووتی: گەنجەکە خنکاوەکە ناوی سەرتیپ تەحسین حەمەدەمینە، تەمەنی ٣٤ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی سەیداوەی هەولێرە، کارمەندی کۆمپانیایەکی ئەهلی بوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئەو گەنجە بۆ مەلەکردن چووبووە نێو زێیەکە، بەڵام بەهۆی نەشارەزابوونی و پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و ئەو ئاگاداری و تابلۆیانەی بۆ مەترسی مەلەکردن لەو شوێنە دانراون، خنکابوو".


ھەروەھا رائید سەرکەوت تەحسین، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە چەندین هێمای هۆشداری و ئاگادارکردنەوەیمان لەسەر زێیەکە داناوە، بەڵام هەندێک لە هاونیشتمانیان گوێ بەو هێمایانە نادەن، بەلام ئەمە چوارەم تەرمە، کە تیمەکانمان لەم هەفتەیەدا لە زێی گەورە دەریبێنن،  لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە ١١ کەس لەنێو ئاوی زێی گەورەدا خنکاون.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1414جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad