English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عارف روژدی: چاکسازى دەبێتە هوکارى بوژانەوەى ئابورى و کومەڵایەتى و بنیاتنانى متمانەى بەهیزتر لە نێوان خەڵک و حکومەتدا
2020-06-26 [12:34 PM]

ZNA - هەولێر


راوێژکارێکی مەکتەب سیاسی پارتی رایگەیاند: چاکسازى پرۆسەیەکى بنەرەتییە لە چوارچێوەى چارەسەرکردنى کێشەو کەم و کورییەکان لە سەرجەم بوارەکانى حکومرانیدا.

عارف روژدی سیاسەتمەدار و راوێژکاری مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: چاکسازى پرۆسەیەکى بنەرەتییە لە چوارچێوەى چارەسەرکردنى کێشەو کەم و کورییەکان لە سەرجەم بوارەکانى حکومرانیدا، بەلکو دەبێ بەشێوەیەکى سیستماتیک بەردەوامى پێبدرێت، ناکرێت لە ژێر هەر هەژمونێکدا چاکسازى گرفتار بکرێت.

ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ و راوێژكار‌ی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی گوتیشی: زور گرنگە شیلگیرانە حکومەت کار بکات لە جێبەجێکردنى خالەکانى پڕۆژەى چاکسازى کە پالپشتییەکى یاسایی، سیاسی و کومەڵایەتى هەیە.

عارف روژدی دیاریكرد: بە دڵنیاییەوە چاکسازى دەبێتە هوکارى بوژانەوەى ئابورى و کومەڵایەتى و بنیاتنانى متمانەى بەهیزتر لە نێوان خەڵک و حکومەتدا، لە لایەکى دیکەوە، چاکسازى رووبەرووى گرفتیش دەبێتەوە لە لایەن ئەو لایەن و گروپ و کەسانەوە، کە دژ بە خواستەکانى خویان دەزانن، چونکە کومەڵێک بەرژەوەندى نارەوا هەرەس دێنن، بۆیە پێویستە حکومەت لە ئاست ئەو بەرنگاریانەدا زور بەهێزبێت و پاشەکشە نەکات.





ئەم هەواڵە 1417جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad