English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا داوای زیاتر لە 31 ملیار دۆلار دەکرێت
2020-06-27 [12:35 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە ڕێبەرایەتی شەڕی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات رایگه‌یاند، لە ماوەی 12 مانگی داهاتوودا بۆ پێشخستنی تاقیکردنەوەکان، چارەسەری و بەرهەمهێنانی ڤاکسین، پێویستی بە 31 ملیارو 300 ملیۆن دۆلار هەیە.

رێکخراوەکە وتی، تاكو ئێستا سێ ملیار و چوار سەد ملیۆن کۆکراوەتەوە و هێشتا 27 ملیارو 9 سەد ملیۆن دۆلار ماوە کە دەستبەجێ 13 ملیار و حه‌وت سەد ملیۆنی ئەو بڕە پارەیە پێویستە.

داواکارییەکەی WHO لە کاتێکدایە هەوڵ دەدات 500 ملیۆن تاقیکردنەوە و 245 ملیۆن کۆرسی چارەسەرکردن هەتا ناوەڕاستی ساڵی 2021 بگەیەنێت بە وڵاتانی هەژار و مامناوند.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەگەڵ رێکخراوە هاوپەیمانەکانی دروستکردنی دەرمان، دابینکردنی دارایی و بڵاکردنەوەی کەرەستەی پێویست سەنتەرێکیان بە ناوی ACT-Acceleratorپێکهێناوە بۆ خێراکردنی توێژینەوەو چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤد19.

سەبارەت بە کارەکانی ئەو نێوەندەی کە لە مانگی چوار بۆ خێراکردنی کارەکان دامەزرا،WHO و گروپە تەندروستییە جیهانییەکان دەڵێن پەتای کۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی ملیۆنان کەس و زیان گەیاندن بە ئابوری جیهاندا.

رێکخراوەکە دەڵێت تێچوونی تەواوی کارەکانی ACT-Accelerator زۆر لەو پارەیە کەمترە کە سندوقی بانکی جیهانی دەڵێت مانگانە ئابوری جیهانی لەدەستیدەدات بەهۆی پەتای کۆرۆناوە.

 

Voa

 





ئەم هەواڵە 1246جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad