English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ... ئه‌مڕۆش هه‌زاران كه‌س توشی كۆرۆنا بوون و 125 كه‌س گیانیان لەدەست دا
2020-06-27 [04:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گویره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2456 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری 24کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ  COVID19بڵاو کردەوە بەو پێیەش له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2456 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و کۆ گشتیی تووشبووان گەیشتە  220 هەزار و 180 کەس.

هەروەها وتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 125 كه‌سی تووشبووش بە پەتاكە گیانیان لەدەست داوە و  ئاماری گیان لەدەست دان گەیشتە 10 هەزار و 364 کەس.

هەروەها تا ئێستا 180 هەزار و 661 تووشبووی كۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 1273جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad