English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیزنی جارێکی دیکە نمایشکردنی "مۆلان"ـی دواخست
2020-06-27 [12:45 PM]

ZNA – هەولێر


کۆمپانیای والت دیزنی بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی، جارێکی دیکە نمایشکردنی فیلمی سینەمایی "مۆلان"ـی دواخست.

 

بڕیاربوو ئەم بەرهەمە سینەماییە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ لە سینەماکانی جیهاندا نمایشبکرێت و دواتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 24 تەمموز دواخرا و ئەمجارەش بۆ 21 ئاب دواخرا.

 

فیلمەکە بەرهەمێکی هاوبەشی سینەمای چین و هۆلیوودە و بودجەی بەرهەمهێنانی 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و چیرۆکەکی لە زنجیرە فیلمێکی کارتۆنی وەرگیراوە و دیزنی بەرهەمهی هێنابو.

 

لەم بەرهەمەدا خانمە ئەکتەری ئەمریکی بە رەچەلەک چینی رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت کە رۆڵی جەنگاوەرێکە و لە جێگەی باوکە نەخۆشەکەی دەجەنگێت و خۆی لە شێوەی پیاو نیشاندەدات.





ئەم هەواڵە 2992جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad