English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین پرۆژەی کەیوان کەریمی لە بازاڕی ئۆنلاینی فێستیڤاڵی کاندایە
2020-06-27 [10:26 AM]

ZNA - تاران


وردەکارییەکانیی بەرنامەی نوێترین پرۆژەی سینەماکاری کورد کەیوان کەریمی لە لایەن "ئەنستیتۆی فەرەنسا" لە بازاڕی ئۆنلاینی 73مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کانی کە ئەمساڵ بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت، ڕاگەیاندرا.

 

فێستیڤاڵەکە بە ناونیشانی سەرەکی Marché du Film لە رۆژانی 22 تا 26 ئەم مانگە لە بەڕێوەچوو و کەیوان کەریمی بە دووهەمین پرۆژەی سینەمایی خۆی بە ناویی "ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە هیوا دەزانن؟" کە وەکوو 10 باشترین پرۆژەی بەرچاویی دنیا لە بەشی La Fabrique du Cinema لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵ هەڵبژێردرابوو، لەم رووداوە سینەماییەدا بەشدارە، وردەکارییەکانی بەرنامەی "دە پڕۆژە لە سینەمای جیهان بۆ داهاتووی سینەما" لە پاڤیۆنی "ئەنستیتۆی فەرەنسا" لە بازاڕی ئۆنلاینی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کان بە ئامادەبوونی ئەم دەرهێنەرانە و بە رێنوێنی رەشید بووشارب دەرهێنەر، ئەکتەر و بەرهەمهێنەری جەزائیری و دانیشتووی فەرەنسا راگەیاندرا.

 

دوای دوو مانگ، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە لە نێوان "ئەنستیتۆی فەرەنسا" و هەڵبژێردراوانی 10 پڕۆژە لە بەشی La Fabrique du Cinema بڕیاروابوو لە پێنج رۆژی بەڕێوەچوونی بازاڕی ئۆنلاینی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کان، دەرئەنجامی کارەکانیان بخەنەڕوو. لە دوو مانگ رابردوودا ئەم 10 دەرهێنەرە سەرقاڵی کارکردن لەسەر سیناریۆ و ئامادەکردنی فایلی فیلمەکانیان بوون تاوەکو لە ستانداردی جیهانیدا و بە پێشکەش کردن بە بازاڕی سینەمای دنیا ئامادەی بکەن.

 

 

"ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە هیوا دەزانن؟" لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، سیناریۆکەی ئامادەبووە. هەروەها ئەو بەڵگانەی کە بۆ فاندی جیهانی پێویستە، بە لەبەرچاوگرتنی ستانداردەکانی دنیا، ئێستا لە قۆناغێکدایە کە بۆ یەکەمین جار، "ئەنستیتۆی فەرەنسا" لە بازاڕیی ئۆنلاینی حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی فەرەنسا ئەم بەرهەمە سینەمایی دەناسێنێت، دەیفرۆشێت و لە بازاڕیی سینەماییدا دەیخاتەڕوو.

 

ئەم پڕۆژەیە، بە هاوکاری وڵاتانی ئێران، فەرەنسا، ئەڵمانیا، سویسرا و نەڕویژ بۆلای خۆی راکێشاوە و ئێستا لە قۆناغی هەڵسەنگاندن و پەسەندکردن خەرجی سازکردنیدان و هەروەها ئەم وڵاتانە بەرنامەیان بۆ داڕشتووە کە لە ماوەی یەک ساڵی داهاتوودا، ئەم بەرهەمە بگەیەننە قۆناغی بەرهەمهێنان.  

 

مەنسوور جیهانی

 





ئەم هەواڵە 1387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad