English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیۆرك تایمز: سوپای رووسیا خەڵاتی ئەو چەکدارانەی تاڵیبانی کردووە كە سەربازانی ئەمەریكایان كوشتووە
2020-06-28 [07:34 AM]

​ZNA – هەولێر


رۆژنامەی نیۆرک تایمز لە راپۆرتێکیدا  لە زاری چەند بەرپرسێكی هەواڵگری ئاشکرایکردووە، سوپای رووسیا خەڵاتی ئەو چەکدارانەی تاڵیبانی کردووە کە لە ئەفغانستان سەربازی ئەمەریکی یاخود هێزەکانی هاوپەیمانانی کوشتووە.

یەکەیەکی هەواڵگریی سوپای رووسیا کە پێشتر هەوڵی کوشتنیان لە ئەوروپا داوە، ساڵی رابردوو خەڵاتی تاڵیبانی لە هێرشە سەرکەوتووەکانیان کردووە,وەزارەتی دەرەوەی رووسیاش ئەو راپۆرتەی نیویۆرک تایمز بە پڕوپاگندەی هەواڵگریی ئەمەریکا دەزانێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەبارەی ئەو راپۆرتەی نیۆرک تایمز، بۆ وەرگرتنی زانیاری، پەیوەندی کردووە بە کۆشکی سپی، سی ئای ئەی و بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی هەواڵگریی ئەمەریکا، بەڵام ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک بدەن

لە ساڵی پار 20 سەربازی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کوژراون.

دوای 20 ساڵ لە جەنگی ئەفغانستان، ئێستا ئەمەریکا دەیەوێت لەو وڵاتە بکشێتەوە و ئاشتی لە نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان و حزبی ئیسلامی دروست بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو نەبووە.

 





ئەم هەواڵە 1081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad