English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەتی عێراق ئامانجی ئۆپەراسیۆنی دۆرە و دەستگیر كردنی ئەندامانی حزبوڵا ئاشكرا دەكات
2020-06-28 [07:58 AM]

ZNA – هەولێر


گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرایدەكات، ئۆپەراسیۆنی دۆرە عێراقی بووە و ئامانجیش سەپاندنی شکۆی دەوڵەت بووە.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پلان و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی دۆرە عێراقی بووە و ئامانجیش سەپاندنی شکۆی دەوڵەت بووە و ئەوەی دەگوترێت، کە ئەمەریکا لە پشت پرۆسەکەوە بووبێت، قسەی هەڵبەستراوە.

عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی سەربازی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو: 14 چەکداری کەتائیبی حزبوڵڵا، کە لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆرەوە دەستگیرکران، رەوانەی دادگای تایبەتمەند کراون.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنیش، بەهۆی نەبوونی بەڵگە لەسەر تێوەگلانیان لە هێرشە مووشەکییەکان، شەش لە دەستگیرکراوەکان ئازاد کراون.

شەوی 26ی ئەم مانگە لە پرۆسەیەكی سەربازیدا ھێزەكانی دژەتیرۆری عێراق 14 ئەندامی کەتائیبی حزبوڵڵایان دەستگیر كرد، كە بەنیازبوونە ھێرش بكەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و ناوچەی سەوز لە بەغدا.

 





ئەم هەواڵە 5509جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad