English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوا دەکات عێراق دوو خاڵی سنووریی دیکەش بە فەرمی بناسێت
عەبدوڕەزا رحمانی فەزڵی وەزیری نێوخۆی ئێران
2020-06-28 [11:28 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری نێوخۆی ئێران داوا دەکات عێراق ده‌روازه‌كانی شوشمێ و پشتە به‌فه‌رمی بناسێت.

عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی وەزیری نێوخۆی ئێران له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی داوای له‌ هاوتا عێراقیەکەی کرد، دوو ده‌روازه‌ی سنووریی "شوشمێ" و "پشتە" له‌ هه‌رێمی كوردستان بە فەرمی بناسێت. ئەم دوو دەروازەیە لە لایەن ئێرانەوە به‌ فه‌رمی ناسراون.

رحمانی فه‌زڵی لەم پێوەندییەدا گوتوویەتی‌، به‌ فه‌رمیكردنی ئه‌م دوو ده‌روازه‌یه‌ كارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان و بازرگانەکان دەکات.

وەزیری نێوخۆی ئێران هەروەها داوای لە عوسمان غانمی کرد کاروباری دەروازە سنووریەکانی  سومار و خسره‌وی رێک‌بخرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad