English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد حوسێن لە بەغدا چاوی بە سەرۆکی شاندی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەرووپا کەوت
2020-06-28 [11:46 AM]

ZNA - هەولێر


فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدڕاڵ رۆژی یەکشمە ٢٨ ی حوزێرانی ٢٠٢٠،  لە بەغدا لەگەڵ "مارتین هوس" سەرۆکی شاندی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا کۆبۆوە.

مارتین‌هوس، لەم چاوپێکەوتنەدا وێڕای پیرۆزبایی لە فوئاد حوسێن بەهبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی، پێشکەوتنی پێوندییەکانی عێراق و یەکێتیی ئەوروپای بە ئاوات خواست.

دوو لایەن لەم دیدارەدا سەبارەت بە بابەتە جۆراوجۆرکانی وەک بایەخی چالاک‌کردنەوەی هاوکاری و هاوبەشیی عێراق و یەکێتیی ئەوروپا و سەردانی بەم زوانەی ژۆزێپ بۆریل بۆ عێراق و بەشداریکردنی فوئاد حوسێن لە کۆنفرانسی بروکسیل بۆ لاینگری‌کردنی سووریا و چەن بابەتێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.  

 





ئەم هەواڵە 6178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad