English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی باڵای فەتوا : مووچەی بندیوار و دوو مووچەیی حەرامە 
2020-06-28 [02:17 AM]

ZNA- ھەولێر 


لە فەتوایەکی تازەداو وەک ئەداکردنی ئەرکی پیشەیی و بەرپرسیارێتی و پەرۆشی دۆخی ئێستاو ئەنجامدانی چاکسازی و نەھێشتنی گەندەڵی، ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی وەرگرتنی مووچە بێ دەوام کردن (بن دیوار)و وەرگرتنی دوو مووچەیی و خانەنشینی نایاسایی روون دەکاتەوە.


لە دانیشتی نا ئاسایی خۆیدا بە ئۆنلاین رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٧/٦/٢٠٢٠ پاش تاوتوێکردنی بابەتەکەو گەڕانەوە بۆ دەق و سەرچاوەکانی فیقھی ئیسلامی ئەم فەتوای بە پێویست زانیوەو بە وردی بابەتەکەی خستۆتە روو.


لەبەشێکی فەتوایەکە ھاتووە: ھەر کەسێک بە شێوازێکی یاسایی دانەمەزرابێت موچەکەی حەرامە، ھەرکەسێکیش دامەزرا بێت بە شێوازی یاسایی بەڵام دەوامی فەرمی خۆی جی بەجێ نەکات ئەوا دیسان موچەکەی حەرامەو، پێویستە لە سەری یان دەوامی فەرمی خۆی بە پێی یاسا جێ بەجێ بکات، یان دەستبەرداری ئەو موچەیە ببێت.


لەبەشێکی تری فەتوایەکە ھاتووە: مووچەخۆری بن دیوار ـ لە ناوەوەی کوردستان بژی یان لە ھەندەران ـ پارەیەک وەردەگرێت بە بێ ئەوەی ھەستێت بە واجبی سەرشانی خۆی، ئەمەیش پێچەوانەی ئەو گرێبەستەیە کە لە گەڵ حکومەت ئەنجامی داوەو واژوو یان پەنجەمۆری کردووە، کە بێگومان دیسان دەچێتە خانەی دزی‌و درۆزنی‌و فێلکردن‌و خواردنی ماڵی حەرام کە تێکڕایان لە شەریعەتی ئیسلامدا وەک ئاشکرایە حەرام و کاری قیزەونن.


ئەنجومەنی باڵای فەتوا ئەماژەی بەوەش کردووە: ھەرکەسێک لە یەک کاتدا لە دوو وەزارەتی حکومەتدا دامەزرابێت ئەوا موچەیەکیانی لێ حەرامەو پێویستە دەستبەرداری ببێت‌و حکومەتیش پێویستە لە سەری چاوپۆشی نەکات‌و ئیجرائاتی یاسایی دەرھەق بکات، دوو موچەیی ئەگەر لە نێوان حکومەتی کوردستان‌و حکومەتی عێراقیشدا بوو ھەر حەرامەو لە رووی حەرام بوونیەوە ھیچ جیاوازیەکی نییە.


ھەروەھا ھاتووە: ھەرکەسێک بەشێوەیەکی نایاسایی خانەنشین کرابێت‌و بەشێوەیەکی ناشایستە مووچەی خانەنشینی وەربگرێت، بە پێی قاعیدەی شەرعی بە گەندەڵی‌و فەسادی ئیداری ھەژمار دەکرێت‌و پارەکەی حەرامە، چونکە لە جێگەی خۆیداو بە پێی ماندووبوونی وەزیفی وەریناگرێت، بۆیە پێویستە لە سەر حکومەت چاو بخشێنێتەوە بەو جۆرە خانەنشینکراوەنەدا کە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا بە ھەر ھۆکارێک خانەنشین کراون.


لەکۆتایی فەتوایەکە ئەنجومەنی باڵای فەتوا دەشڵێت: نەھێشتنی موچەی بن دیوارو دوو موچەیی ناڕەوا ئەرکی ھەرە لە پێشی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، چونکە ئەو بەرپرسی راستەوخۆیە لە چاکسازی‌و نەھێشتنی گەندەڵی، ئەو دوو بابەتەیش دیاردەیەکی قێزەوونن و بەرچاوترینی رووی گەندەڵی‌و فەسادن لە ھەندێک لە دام‌و دەزگاکاندا، وە بوونەتە ھۆی دەربرَینی نارەزایی تێکڕای میللەت‌و بارگرانی گەورەیش لە سەر داھاتی حکومەت، بۆیە پێویستە بە زووترین کات ھەوڵی قەلاچۆکردنیان بدرێت، بۆ ئەوەی مۆچەخۆری راستەقینە مافی خۆیان پێ بدرێت‌و بندیوارەکانیش ئیجرائاتی یاساییان لە تەک بکرێت.

ی.ا





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad