English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کورێکی پازدە ساڵ دە رۆژە لەماڵ چۆتە دەرەوە و نەگەراوەتەوە
2020-06-28 [02:34 AM]

ZNA-ھەولێر


 

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کە کورێک لە رۆژی ١٨ی٦ی٢٠٢٠ لە کاژمێر ٥ی ئێوارە لە ماڵ چووە بۆ بازاری قووشتەپە و تائێستا هیچ سۆراخێکی نییە، ھەروەھا بەدواداچوونی پۆلیسیش بۆ ئەم کەیسە بەردەوامە.


رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کورێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی حەمزە رەعد ئەنوار، لە رۆژی پێنجشەممە ١٨ی٦ی٢٠٢٠ لە کاژمێر ٥ی ئێوارە لە ماڵ چووە بۆ بازاری قووشتەپە و تا ئێستا هیچ سۆراخێکی نییە و ونبووە. 
  

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر گووتی: چوار رۆژە خێزانەکەی داوای یاساییان لە بنکەی پۆلیسی قووشتەپە تۆمارکردووە و پۆلیسیش لێکۆلینەوەی لەم بارەیەوە کردووە و بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە بەردەوامە.
 

ھەروەھا رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس  خستەروو، کە خێزانەکەی حەمزە خەڵکی قائیمن و  ١٤ کەسن، پێنج ساڵە ئاوارەی باشووری کوردستان بوون و لە شارۆچکەی قووشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر دادەنیشن.

 


رێباز یونس

 





ئەم هەواڵە 1222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad