English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانانی بەرشەلۆنە لە سیتین ھەڵدەگەڕێنەوە 
2020-06-28 [02:45 AM]

ZNA- ھەولێر 



رۆژ لە دوای رۆژ کێشەکانی یاریزانانی بەرشەلۆنە لەگەڵ راھێنەر کیکی سیتی زیاد دەبێت و بە تایبەتی دوای یەکسان بوونی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی سەلتافیگۆ . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، سیتین متمانەی یاریزانەکانی لەدەستداوە و ناتوانێت کۆنترۆلی بارودۆخەکە بکات و بەشێک لەیاریزانەکان گوێ لە قسەکانی ناگرن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە دوای یارییەکەی بەرشەلۆنە و سەلتافیگۆ لە سوارێزیان پرسی ھۆکاری ئەم ئەنجامانە چییە ، ئەویش گووتی بڕۆن لە دەستەی راھێنەران بپرسن وەک ئاماژەیەک بۆ بەرپرسیاریەتی راھێنەر سیتین بۆ لەدەستدانی خاڵەکان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھەرچەندە ھێشتا ئەم وەرزە تەواو نەبووە ، بەڵام گەر سیتین نەتوانێت نازناوی چامپیۆنزلیگ یا خولی ئیسپانی بۆ یانەی بەرشەلۆنە بەدەست بێنێت ئەوا بەدڵنیاییەوە لە کۆتایی ئەم وەرزە لە یانەی بەرشەلۆنە نامێنێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10612جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad