English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری ھەولێر : ھەولێر لە لێواری کارەساتدایە 
2020-06-28 [03:50 AM]

ZNA- ھەولێر 


پارێزگاری ھەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ھەولێر و نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنای کرد و رایگەیاند، تیمە تەندروستییەکان ھۆشداری دەدەن، کە ھەولێر لە لێواری کارەساتدایە و لەبەرئەوە "ئەمشەو چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکەین" بۆ ئەوەی رێکاری توونتر بگرینەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

 
د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر ئەمشەو کۆدەبینەوە و لە چەند کاژێری داھاتوودا بڕیاری پێویست دەدەین لەبارەی رێوشوێنی تووندتری رێکارەکان بۆ رێگەگرتن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەشڵێت: "ئەوەی ئەمڕۆ لەم کۆبوونەوەیە لە لایەنی تەندروستیی گوێمان لێبوو ئاماژەی خراپن و رەنگە دۆخی تەندروستیی بەرەو خراپتر بڕوات و داوا لە خەڵک دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن."
 
پارێزگاری ھەولێر گوتیشی، سەرمایەدارێکی ھەولێر ٣٠٠ ھەزار دۆلاری داوەتە پارێزگاری ھەولێر و ئێمەش پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ھەولێرمان کردووە. 





ئەم هەواڵە 1648جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad