English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەدەغەی ھاتووچۆ لە ھەولێر راگەیندرا 
2020-06-28 [06:47 AM]

ZNA- ھەولێر 



دوا بە ‌دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر و لێژنەی زانستی پزیشکی و بەرێوەبەری نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا و بەرێوەبەرایەتی خۆپارێزی لە ھەولێر، ئاگادار کرایەنەوە کە دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی فراوان و مەترسیدار لەناو ھاوڵاتییاندا بڵاو دەبێتەوە و لە ‌ئەگەری بەردەوام بوونی رێکارەکانی خۆپارێزی بەمجۆرەی کە ئێستا ھەیە ئەوا شاری ھەولێر بەرە ‌و کارەسات دەڕوات، بۆیە ئەمڕۆ ٢٠٢٠.٦.٢٨ وەک ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، بۆ وەڵام دانەوەی لایەنی تەندروستی پەیوەندیدار کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا و کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانەی خوارەوە:- 

یەکەم/ ئەم بڕیارانە لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٨ لە سەر ٢٩ ی ٢٠٢٠.٦ تاوەکو کاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٠٢٠.٧.٤ دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە. 

دووەم/ لە کاتژمێر (٦)ی بەیانی، تاوەکو (١٢)ی شەوی، ھەموو جۆرە ھاتووچۆیەک لە تەواوی سنوری پارێزگای ھەولێر بە سەرجەم قەزا و ناحییەکانیەوە قەدەغەیە، جگە لەتیمە تەندروستییەکان، ھێزە ئەمنییەکان، ناوخۆ، ئەمبوڵانس، دیپلۆماتکاران، ڕێکخراوی ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمپانیاکانی سوتەمەنی نەوت و غاز، ھێزە ئەمنییەکان، ئەوانەی لەئەرکی فەرمیدان، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی بەرگری شارستانی، ئاو، کارەبا، شارەوانی باخچە و پارکەکان، کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوەی شار. 

سێیەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک کارئاسانی بۆ ھاوڵاتیان و پێویستییەکانیان، ڕێگەی داوە بەو شوێن و ئۆتۆمبێلانە لە ڕۆژانی قەدەغەی ھاتووچۆ کار و ئەرکەکانییان بەجێ بگەێنن و کراوەبن:- - سەمۆنخانە و نانەواخانەکان. -مارکێتی گەڕەکەکان. دوکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە. - گومرگی سەرەکی فرۆشتنی سەوزە و میوە. -ئۆتۆمبێلەکانی دابینکردنی کەل و پەلی مارکێتەکان. -ئۆتۆمبێلی گەیاندنی دەرمان بۆ دەرمانخانەکان. -دەرمانخانەی ئێشکگر. - ئوتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان. - تەنکەری گواستنەوەی گازی مولیدەکان. - کۆمپانیای پەیوەندییەکان. -تیمەکانی چاودێری بازرگانی و کارمەندانی سایلۆی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتی دروستکردنی دانەوێڵە و ئۆتۆمبێلەکانی بارکردنی دانەوێڵە. - کۆمپانیاکانی خۆراک بۆ چاودێری و بەدواداچوونی کۆگاکانی خۆراک. 

چوارەم/ لەکاتژمێر (١٢)ی شەو تاوەکو (٦)ی بەیانی(کارمەندانی ڤێتەرنەری بۆ کێڵگەکانی پەلەوەر، گۆشتگە و سەربرخانەکانی (ئاژەڵان و پەلەوەر)، دەواجن، جوتیاران، ھەنگەوانان، ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی، دەراسە، ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ئاژەڵان) و ھەر حاڵەتێکی دیکەی پێویست بۆیان ھەیە ھاتووچۆ بکەن. 

پێنجەم/ تاوەکو ٢٠٢٠.٧.٤، ھاتوو چۆی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق، بە تەواوەتی ڕادەگیرێت و رێگە بە ھیچ کەسێک و بۆ ھیچ مەبەستێک نادرێت بێتە ژوورەوە بۆ ناو شاری ھەولێر، بۆیە تکامان لەھاوڵاتییانی پارێزگاکانی ھەرێم و پارێزگاکانی تری عێراق ئەوەیە، بۆ ئەوەی تووشی گەڕاندنەوە و ئەزیەتکێشان نەبن، تاوەکو ٢٠٢٠.٧.٤، کەس خۆی لە رێگا نەدات بۆ ھاتنە ژوورەوەی پارێزگای ھەولێر، چونکە بەھیچ شێوەیەک ڕێگە بە ھاتنە ژوورەوەی ھیچ کەس و لایەنێک نادرێت و ھەرکەسێک بێتە بازگەکانیش دەگەڕێندرێتەوە. . 

شەشەم/ لەکاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، فەرمانبەر و کارمەندانی ھەر وەزارەتێک دەتوانێت مووچەکەی خۆی بەپێی میکانیزمی وەزارەتەکەی کە بۆ دیاریکردووە مووچە وەربگرێت. حەفتەم/ ‎ڕاگەیندکــار تەنھا لە سنووری پارێزگای ھەولێر بۆی ھەیە ڕۆماڵ بکەن، وەکو تر ڕێگە دراو نین لە پارێزگایەکی ترەوە بێت بۆ پارێزگای ھەولێر بۆ ڕوماڵکردن. 

ژووری ئۆپەراسیۆنی
 پارێزگای ھەولێر
 ٢٠٢٠.٦.٢٩

 





ئەم هەواڵە 1654جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad