English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەدەغەی هاتووچۆ لەهەرێمێكی چین راگەیێندرا
2020-06-29 [07:57 AM]

ZNA – هەولێر


لە ناوچەی ئانکزین لە هەرێمی هێبێی لەوڵاتی چین، بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەنرا.

بەرپرسانی چین دەڵێن، بۆ رێگریکردن لە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە، حاڵەتە کەمەکانیش بە هەند وەردەگرن.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بی بی سی، چەند حاڵەتی نوێ لە چین تۆمارکراوە و تەنها لە بەیجینی پایتەخت، 14 حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، لە دووکانێکی خواردنەوە، کۆرۆنا بڵاوبووەوە و بەهۆیەوە 311 کەس لە پایتەختی چین تووشی کۆرۆنا بوون.

لە چین تاوەکو ئێستا، 65 هەزار 188 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و چوار هەزار و 634 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

 





ئەم هەواڵە 1015جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad