English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق پێداچوونەوە بە گرێبەستی بەشێك لەكۆمپانیا نەوتیەكاندا دەكات
2020-06-29 [08:32 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری نەوتی عێراق راگەیاند، پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكانیان لەگەڵ بەشێك لە كۆمپانیاكانی نەوت دەكەن، كە كاری بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكان دەكەن.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچه‌ فه‌رمی راگەیاندووە، بەنیازن پێداچوونەوە بە كارو گرێبەستەكانی ژمارەیەك كۆمپانیای نەوت لە عێراقدا بكەن، كە كاری بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكان دەكەن.

عەبدولجەبار روونیشیكردەوە، ئەم بڕیارە لەكاتێكدایە بەھۆی بەرزبوونەوەی خەرجی و تێچوو له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌هۆی كەمكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان، دەیەوێت ھاوسەنگی لەنێوان خەرجی و داھاتەكان رابگرن. وەزارەتی نەوتی عێراقیش دەرگای كراوە دەبێت، بۆ دانوستاندن لەگەڵ كۆمپانیاكان، لەكاتێكدا خەرجی بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق زۆر بەرزبووەتەوە.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكراشی كردووه‌، بەدواداچوونەكانیان تەنیا بۆ ژمارەیەك كۆمپانیای دیاریكراوەو ھەموویان ناگرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 1261جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad