English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی پارتێكی تورکمانی به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ست دا
2020-06-29 [12:50 PM]

ZNA- هەولێر


پارتی دادوه‌ریی توركمانی له‌ عێراق، رایگەیاند، "ئه‌نوه‌ر حه‌مید به‌یره‌قدار" سه‌رۆكی ئەم پارتە به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەست داوە.

بە گوێرەی لێدوانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی پارێزگای كه‌ركووك، ئه‌نوه‌ر به‌یره‌قدار ته‌مه‌ن 64 ساڵ دوای تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

ئه‌نوه‌ر حه‌مید به‌یره‌قدار له‌ لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی توركمانی  له‌ پارێزگای كه‌ركووكی ده‌كرد و له‌ ساڵی 2005 به‌ سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی هه‌ڵبژێردرابوو.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی‌ی كه‌ركووك هەتا ئێستا 50 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی کرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad