English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ یانە ئامادەنین پیرۆزبایی لە لیڤەرپول بکەن
2020-06-29 [01:08 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای ئەوەی یانەی لیڤەرپول توانی نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بەدەست بھێنێت ، خۆشییەکی زۆر سەرتاسەری ئینگلتەرای داگرت ، چونکە ماوەیەکی زۆر بوو لیڤەرپول لە نازناوی پریمەرلیگ دابڕابوو .

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی ، ھەرچەندە زۆربەی یانەکان دڵخۆش بوون بە بەدەستھێنانی نازناوی پریمەرلیگ لەلایەن یانەی لیڤەرپول بەڵام ھەندێک یانەی پێناچێت ئەم دەستکەوتەیان بەدڵ بێت .

لەھەواڵەکە ھاتووە ، دوای یەکلایی بوونەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگی بۆ یانەی لیڤەرپول خێرا یانەی مانشستەر ستی و چێلسی و یانەکانی دیکە پیرۆزباییان لەیانەی لیڤەرپول کرد .

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەوەی جێگەی سەرنج بوو ، یانەکانی مانشستەر یونایتد و ئەرسنال و ئێڤەرتۆن ئامادە نەبوون پیرۆزبایی لە یانەی لیڤەرپول بکەن بە بۆنەی بەدەستھێنانی نازناوەکە ، تا ئێستاش نازاندرێت ھۆکاری ئەم کارەیان چییە .

یاسین ئەحمەد





ئەم هەواڵە 10441جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad