English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم پارێزگاری نوێی دهۆك سوێندی یاسایی خوارد
2020-06-29 [04:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/6/2020 له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌به‌رده‌م به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز د. عه‌لى ته‌ته‌ر، وه‌ك پارێزگارى تازه‌ى دهۆك، سوێندى ياسايى خوارد.

 

له‌ وته‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ به‌ڕێز پارێزگارى تازه‌ى دهۆك كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و كارى تازه‌يدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ ڕابردووى كار و خزمه‌تى سه‌ركه‌وتووانه‌ى به‌ڕێزيان كرد، به‌و هيواى بتوانێت خزمه‌تى زياترى پارێزگاى دهۆك بكات.

 

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز د. فه‌رهاد ئه‌ترووشى، پارێزگارى پێشووى دهۆك كرد كه‌ له‌ كاتێكى هه‌ستيار و سه‌رده‌مى قه‌يرانه‌كاندا ده‌ستبه‌ركار بووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خزمه‌تێكى به‌رچاوى به‌ پارێزگاى دهۆك كردووه‌ و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ هه‌ر ئه‌رك و كارێكى تازه‌دا بۆ خواست.

 

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ ئاماده‌ى بوو، به‌ڕێز پارێزگارى تازه‌ى دهۆك دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌موو توانايه‌ك خزمه‌ت به‌ پارێزگاى دهۆك ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كار و ئه‌ركه‌كانى به‌ باشترين شێوه‌ جێبه‌جێ بكات.

 

 





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad