English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكاری پۆسته‌كان ئیدارییه‌كان سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهوک بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس دەدوێت
2020-06-29 [04:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەبارەت بە وادەی گۆڕانکاری لە پۆستەکانی بەڕێوەبەری ناحیە و قایمقام و بەرێوەبەرە گشتیەکان فەهیم عەبدوللا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهوک بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس دوا.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهوک تایبەت بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس گووتی: گۆرانگاری لە پۆستی پارێزگار کرا و ئەوەی تریش کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەری گشتین کە پێکهاتوون لە شەش بەڕێوەبەری گشتی ئەوانیش لە قۆناغی داهاتوو دەکرێن دواتر ئەگەر بیر لەوە بکرێتەوە کە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانیش دەست پێ بکرێت.

ئەو گۆڕانگاریانە لە چوارچێوەی چ پلانێکدان بۆچی دەکرێن ؟

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهوک بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس لەوبارەیەوە گووتی: ماوەیەکی زۆرە خەڵکێک لەو پۆستانەدایە بۆیە گۆڕانکاری شتێکە کە سونەتی ژیانە و بەردەوام گۆڕانکاری دەبێت هەبێت و لەگەڵ ئەو گۆڕانکاری و بەرنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە زۆرێک لەو بەڕێوەبەرە گشتیانە لەوانەی کە دوو خول لە جێگای خۆیاندان و قایمقامەکانیش.

ئەو کەسانەی کە دادەنرێن لەسەر چ ئەساسێکە سیڤیەکانیان دەبێت چوون بێت ؟

فەهیم عەبدوللا گوتی سیڤی دەبێت هەموو ئەو مواسفاتانەیان تێدابێت لە بواری وەزیفی و خزمەت وکۆمەڵێک مەرجی تریش کە هەن دەبێت لای ئەو کەسانە هەبن لەسەر ئەو بنەمایانە بۆ هەڵسەنگاندن.

 





ئەم هەواڵە 1069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad