English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گۆرانکاری لە چەند پۆستێکی پارێزگای دھۆک دەکرێت
2020-06-29 [05:20 AM]

ZNA-ھەولێر


 

دوای ئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەست بە کاربوو، بریارە پرۆگرامی چاکسازی و گۆرانکاری ئەنجام بدرێن لەو چەند گۆرانکاریانە ھەندێکیان لە پارێزگای دھۆک ئەنجام بدرێن، دوای ئەوەی لە ٢٥ی٦ی٢٠٢٠ بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک، پارێگارێکی نوێ بۆ دھۆک ھەلبژێردرا.


لەم بارەیەوە هوشیار فەریق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پرسی ھەلبژاردنی پارێزگار یەکلای بۆتەوە و بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک پارێزگای نوێ ھەلبژێردرا، ھەروەھا بۆ گۆرانکاری کردن لە پۆستە تایبەتیەکانی تر قۆناغ بە قۆناغ  دەبێت، بەلام تاوەکو ئێستا  ھیچ بریارێکی فەرمی نەدراوە بۆ دەست پێکردنی ئەو گۆرانکاریانە لە پۆستە تایبەتەکان لە پارێزگای دھۆک.


ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک گووتی: دیار نیە کە گۆرانکاری لە پۆستی چەند کەس دا دەکرێت، بەلام جگە لە گۆرینی بەرێوبەرە گشتیەکان لەوانەیە ژمارەیەکی زۆری قایمقامەکانیش بگۆرێن و ھەروەھا بەرێوبەری ناحیەکانیش، پێشبینی دەکەین کەوا چەند بەرێوبەری ناحیەکان پۆستی قایمقام وەربگرن.

 
چەند مانگێک پێش ئێستا چەند گۆرانکاریەک لە پۆستی چەن کەسێک کرابوو کە پۆستی بەرێوبەری گشتیان ھەبوو لە پارێزگای دھۆک و ھێشتان چەند کەسێکیش ماون کە بگۆردرێن، بریار وایە کە ئەو گۆرانکاریانە بەردەوام بێت لە پارێزگای دھۆک.


لەم بارەیەوە شیمال عادل، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە ماوەی رابردوودا گۆرانکاری لە پۆستی شەش بەرێوبەری گشتی و بەرێوبەری ناحیەکاندا لە پارێزگای دھۆک کرابوون، و چەند کەسی تریش ماون کە دەگۆردرێن بەلام ھیچ بریارێکی فەرمی نیە تا ئێستا بۆ گۆرینیان و دانانی کەسانی تر لەشوێنیان.


ھەروەھا شیمال عادل، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کەدوای دەست بە کار بوونی پارێزگاری نوێی دھۆک و رێک خستنی ئیدارکەی ئێنجا بریار لەسەر گۆرانکاریەکانی تری پارێزگای دھۆک دەکرێت، ئەو گۆرانکاریانە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کەوا چوارسالە لە پۆستەکانیاندا ماونەتەوە، بەلام ناوی کەس دیاری نەکراوە تا ئێستا کە بگۆرێن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad